زیاتر لە 35 هەزار قوتابی لە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ داشکاندنی کرێی خوێندن سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 6 نیسان
دەرچووانی زانکۆ - وێنە: زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێكی دیكەی سەرۆكوەزیران بارزانی جێبەجێكرد کە داشکاندنی 20%ـی كرێی خوێندنە و زیاتر لە 35 هەزار قوتابی لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕۆژی 27-03-2024، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیاری دابەشكردنی مووچە و تەرخانكردنی زەوی و داشكاندنی كرێی خوێندن و قەرزی ئاو و كارەبا و چەندین ڕسوومات و قەرزی دیكەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر داشكاندنی كرێی خوێندن فەرمانێكی وەزاری بڵاوکردەوە كە تیایدا هاتووە:
- داشكاندنی 20%ـی كرێی خوێندنی بەرایی پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا، لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان و ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان دەکرێت.
- دووبارە داشكاندنی 20%ـی كرێی خوێندنی ئەو قوتابییانەی هێشتا كرێكەیان نەداوە.
ژمارەكان وا دەڵێن: كرێی 100%ـی خوێندنی پارالێڵی قۆناغەكانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2023 ـ 2024، سێ ملیار و 238 ملیۆن و 810 هەزار دینارە و دوای داشكاندنەكەی سەرۆكوەزیران، یەک ملیار و 781 ملیۆن و 345 هەزار دینار ماوەتەوە و بەمەش زیاتر لە 35 هەزار قوتابی سوودمەند بوون لەم داشكاندنە.
ئەوەی پێویست بیزانیت: ئەو قوتابییانەی ئەم داشكاندنە دەیانگرێتەوە، دەبێت تاوەکو پێنجی ئایاری ئەمساڵ گشت پارەكە بە یەک قیست بدەنە زانكۆكانیان، ئەم داشكاندنەش تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی 2023 ـ 2024 و بۆ سەرجەم قۆناغەكان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە