25 هەزار فەرمانبەری دیكە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
25 هەزار فەرمانبەری دیكە بە هەژماری من مووچە وەردەگرن

فەرمانبەرێک لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەی لە ڕێگەی هەژماری من- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بڕیار وایە لە مانگی چوارەوە، 25 هەزار فەرمانبەری دیكە، کە لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون مووچەكانیان بە كارتی بانكی لەڕێگەی ئامێری ATM ەوە وەربگرن.


وێنە گەورەكە: "هەژماری من" گەورەترین پڕۆژەی بانكیی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە، ڕێگەیەكی ئاسان و پارێزراوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە بانكییەكان.


ژمارەكان وا دەڵێن: لە سەرەتاكانی ساڵی ڕابردوو، پڕۆژەی هەژماری من لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، تاوەکو ئێستا 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار كەسیش كارتە بانكییەكانیان وەرگرتووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە  تا کۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار بكرێن و كارتە بانكییەكانیان پێ بدرێتەوە، تا بتوانن لە نزیكەی هەزار ئامێری راکێشانی پارە  ATM لە سەرجەم پارێزگا، ناحیە و قەزاکانی کوردستان، مووچەكانیان بە ئاسانترین شێوە وەربگرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکێکی تاقیکاری (نموونەیی) فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: