ئاکپارتی چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاکپارتی چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەكاتی قسەكردن بۆ جەماوەرەكەی- میدیای توركیا

ئاڤا نیوز 


ئاکپارتی "پارتی دەسەڵاتداری تورکیا" هەنگاوەکانی چاکسازی نێو پارتەکەی دەستپێکردووە، ئاڤا زانیویەتی چەند بەرپرسێکی ئاکپارتی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، هۆكاری سەرەكیش ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیایە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەنێو ئاکپارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەنگاوەکانی لێپرسینەوە و لەسەرکارلادانی بەرپرسانی ناوخۆی ئاکپارتی دەستیپێکردووە و چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.


هۆکارە زانراوەکان: لەسەرکارلابردنی بەشێک لە بەرپرسانی ئاکپارتی، بەهۆی کەمووکورییەکانیانە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خەڵک و بە هۆکاری سەرنەکەوتنی ئاکپارتی دادەنرێت لە هەڵبژارنی شارەوانییەکانی 31 ی ئادار.

 

ئەمەش بزانە: ئەم هەنگاوەی ئاکپارتی بە مەبەستی خۆ ڕێکخستنەوەی نێو پارتەکە و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.


باکگراوند: دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31 ئادار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گوتارێکی بۆ جەماوەرەکەی دا، باسی لە چاککردنەوەی کەم و کورییەکانی نێو پارتەکەی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان