چوارچێوەی هەماهەنگی داواكارییەكانی پارتی دەباتە سەر مێزی گفتوگۆ

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی داواكارییەكانی پارتی دەباتە سەر مێزی گفتوگۆ

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز


 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، پرسی سەرەکی تێبینیەکانی پارتییە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باس دەکرێن. 


وێنە گەورەکە: پارتی وەکو گەورەترین حیزبی هەرێمی کوردستان، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن و کۆی پرۆسەی سیاسیی عێراق هەیە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن نەکردووە و لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ناڕازییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچێیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆککۆمار و محەممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌، جگە لەوەش به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌کات، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.


زانیاريی بەدەستهاتوو: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت تایبەت دەبێت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی کابینەی سوودانییە. 


بابەتە ستراتیژییەکان: لە کۆبونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، تێبینی و گلەییەکانی پارتی دەخاتە سەر مێزی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ چەند مانگێک یەکێک لە بژاردەکان دەبێت، بەو مەرجەی داواکارییەکانی پارتی جێبەجێ بکرێن.


باکگراوند: ڕۆژی 01-04-2024 گوتەبێژی پارتی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە "ئەگەر هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیکەش دوابخرێت نابێت بەو شێوازەی ئێستا بێت". 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: