ئەمریكا سەبارەت بە تۆڵەكردنەوە لە ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 نیسان
باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق دوای هێرشەكەی ئیسرائیل- وێنە: میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق، كە ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بێت و بنكەكانی ئەمریكا بكاتە ئامانج .
لێدوانی فەرمی: گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە: نامەیەکمان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە سەبارەت بەهێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران کە ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بێت، لە وەڵامی نامەکەدا ئاگادارمان کردنەوە" بیر لەوە نەکاتەوە بە بیانووی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانمان بکاتە ئامانج".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەریەک لە ئیدارەی ئەمریکا و ئیسرائیل چاوەڕوانی گورزی تووندی ئێران دەکەن و پێشبینی دەکەن ئەمجارە تاران بە چەند شێوازیکی جیاواز هێرش بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەموو شوێنێک زیاتر مەترسییان لەسەرە، لەبەر ئەوەی لە هەموو وەڵادانەوەیەکی ئێراندا کراونەتە ئامانج.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دوو بەرپرسی ئێرانی بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان گوتووە: ئێران سەرجەم هێزەکانی خستووەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بڕیاری ئەوە دراوە کە دەبێت تاران ڕاستەوخۆ تۆڵەی هێرشەکەی دیمەشق بکاتەوە بۆ دروستکردنی بەربەست بۆ هێرشی داهاتووی ئیسرائیل.
باکگراوند: ڕۆژی 1-4-2024، فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکرد، یەکێک لە سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حەوت سەرکردە و ڕاوێژکاری دیکەی ئێرانییان کوشت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
37 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات