تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێک و کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێک و کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند

وێنەی دوو بەرپرسەكە

ئاڤا نیوز 


دەزگای هەواڵگری تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەسەدەی لە سنووری سووریا و تورکیا ڕاگەیاند. هاوکات کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژەی ڕاگەیاند، تائێستا هەسەدە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی میدیای فەرمی تورکیا، ئیپێک دێمیر، ناسراو بە "چاڤڕێ گەڤەر" بەرپرسێکی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) یە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت" لە سەرێ کانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیردەکرێت و بەرەو تورکیا دەگوازرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: "دێمیر لە ساڵی 2010 لە هەکاری  پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، نزیکەی حەوت ساڵ لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک، ئاڤاشین، شنگال چالاکی کردووە، لە ساڵی 2017ەوە لەلایەن پەکەکەوە ڕەوانەی سوریا کراوە". میدیای تورکیا ئەمەی گوتووە.


لەلایەکی دیکەوە: دەزگای هەواڵگری تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژەی بە ناوی "وەحیدە ئەتالای" ناسراو بە "سۆرهین چەلە" لە سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، کە لە ساڵی 2022وە لەو سنوورە چالاکی کردووە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تائێستا میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە هیچ ڕاگەیێنراوێکی پشتڕاستکردنەوە یاخود ڕەتکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ