عێراق کارەبا لە ئوردنەوە هاوردە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق کارەبا لە ئوردنەوە هاوردە دەکات

وێستگەیەكی كارەبا لە ئوردن- وێنە:كۆمپانیای كارەبای ئوردنی

ئاڤا نیوز


عێراق لە ئوردنەوە هێڵکی کارەبا بە درێژایی 340 کیلۆمەتر ڕادەکێشێت، ئەمڕۆ  پڕۆسەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


وێنەگەورەکە: لە ساڵی 2003 ەوە عێراق کێشەی کارەبای هەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای ناوچە سنورییەکانی و نەهێشتنی کێشەکانی کارەبا، لە ئوردنەوە کارەبا هاوردە دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە 6-4-2024 پڕۆسەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، درێژی هێڵی کارەباکە 340 کیلۆمەترە،  لە قۆناغی یەکەمدا 40 (مێگاوات) کارەبا بۆ ناوچەی ڕووتبە دابین دەکات. دواتر تواناکانی بۆ 150 مێگاوات و دواجار 500 مێگاوات بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی " بەشێکی گەورە"ی پارێزگای ئەنبار  ڕوناک بکاتەوە.


بۆچی گرنگە: عێراق بەرەو وەرزی هاوین دەڕوات، پلەکانی گەرما لە چەندین ناوچەدا دەگاتە سەرو 50 پلەی سیلیزی،خواست لەسەر کارەبا زیاددەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ