گوتێرێز بۆ ئیسرائیل: بۆچی 196 کارمەندی فریاگوزاری کوژراون ؟

شەیری بکە لە:
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان - ڕۆیتەرز

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە کوژرانی 196 کارمەندی فریاگوزاریی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەکات کە لە ماوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کوژراون.

 

لێدوانی فەرمی: گوتێرێز گوتی "حکومەتی ئیسرائیلی دانی بە هەڵەکاندا ناوە، بەڵام کێشە سەرەکییەکە ئەوە نییە کە کێ هەڵەکەی کردووە، بەڵکو ئەوەیە کە ستراتیژ و ڕێکارە بەرکارەکانی سوپا هەموو جار ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵانە دەدات. ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە پێویستی بە ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوەی سەربەخۆ و گۆڕانکاریی بە واتا و پێوانەیی هەیە."

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە بە "هەڵە" 7 کارمەندەکەی ڕێکخراوی خێرخوازیی 'چێشتخانەی ناوەندیی جیهانی'  کوشتووە. هاوکات گوتوویەتی کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستپێدەکات؛ بەڵام لەسەر ئاستی جیهانیی گومان لە لێکۆڵینەوەکانی ئیسرائیل دەکرێت و داواکاریی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: