ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ‌غەززە دەدات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی هەڵەی ئەوانەوە ئەو کارمەندانە کوژراون و هێزەکانیان وایانزانیوە ئەوانە چەکداری حەماسن

ژمارەیەک بارهەڵگر لە کاتی گەیاندنی هاوکاریی بۆ غەززە - وێنە:AP

ئاڤا نیوز

 

دوای گوشارە نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی ڕێگەی بە کرانەوەی بەشێک لە ڕێڕەوەکانی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە کەرتی غەززە دا.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی کوژرانی 7 کارمەندی ڕێکخراوێکی مرۆیی جیهانیی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، گوشارەکان لەسەر ئیسرائیل زیاتر بوون، ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی هەڵەی ئەوانەوە ئەو کارمەندانە کوژراون و هێزەکانیان وایانزانیوە ئەوانە چەکداری حەماسن. ئێستا بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان، ئیسرائیل ڕێگەی داوە "بە شێوەیەکی کاتی" یارمەتیی مرۆیی بە غەززە بگەیەنرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی قوربانییانی مەدەنی لە غەززە نیگەرانە و هۆشداری دابوو بە ئیسرائیل کە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل دەگۆڕێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە دوای نزیکەی شەش مانگ لە شەڕ و گەمارۆ "هیچ بیانوویەک نەماوەتەوە" کە ئیسرائیل ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە غەززە نەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: