ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

شەیری بکە لە:
چەند کارمەندێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق - نەعیم نیوز

چەند کارمەندێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق - نەعیم نیوز

ئاڤا نیوز 

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە پارێزگای بابل ڕادەگەیێنێت کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوونە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 05-04-2024، سێ بازرگان کە یەکێکیان بیانییە، لەو کاتەی ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە، لە پارێزگای بابل دەستگیرکران و لەلایەن دادگەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە جۆرییەکانیان دژی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی ئەمنی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای بابل توانیان تۆڕێک دەستگیر بکەن لەوکاتەی ماددەی هۆشبەریان بردووەتە ناو شارەکە".

 

زانیاریی زیاتر: تۆڕەکە لە سێ کەس پێکهاتوون، یەکێکیان بیانی بووە، پاشان ڕەوانەی لایەنی دادی کراون و بەپێی ماددەی (27) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە (50)ـی ساڵی 2017، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

 

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی دیکەی لەلایەن هێزەکانیانەوە ڕاگەیاند، لە خاڵێکی پشکنین بە بڕێک ماددەی کریستاڵ کە لەناو دەنکە گوێزدا شاردرابووەوە، دەستگیر کرابوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ