قاسم ئەعرەجی: ڕێگە نادەین عێراق بۆ ململانێی هەرێمی بەكاربهێنرێت

شەیری بکە لە:
قاسم ئەعرەجی: ڕێگە نادەین عێراق بۆ ململانێی هەرێمی بەكاربهێنرێت

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

 
ئاڤا نیوز


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، ڕێگەنادەن هیچ لایەن و وڵاتێک لە عێراقەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.


وێنە گەورەکە: باڵیۆزی فەڕەنسا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبوونەوە بەشێک لە قسەکانیان باسی دۆخی ئەمنيی بوو،  قاسم ئەعرەجی ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گوتی "هەرگیز ڕێگەنادەین لە خاکی وڵاتەکەمانەوە هێرشبکرێتە سەر دراوسێکان و ئاسایشی ناوچەکە بشێوێنرێت".


لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند: هەماهەنگییەکانی پاریس و بەغدا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوامە، عێراق هەرگیز ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، چیتر قبوڵ ناکات خاکەکەی بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان بەکاربهێنرێت.


باگگراوند: هەریەکە لە عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنيیان هەیە بۆ پاراستنی سنورەکانیان، بەڵام لە لایەن ئێران و تورکیاوە چەندین جار سنوورەکانی عێراق بەزێنراون و بەمووشەک و درۆن و هێزی زەمینی ئۆپەراسیۆنیان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: