دوای ئاگربەستی غەززە ئەمڕۆ 57 كەس كوژراون

شەیری بکە لە:
دوای ئاگربەستی غەززە ئەمڕۆ 57 كەس كوژراون

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستی لە عەززە ئاماری کوژراوەکانی ئەمڕۆی لە کەرتەکە بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکان ئەمڕۆ 57 کەس کوژراون.


وێنە گەورەکە: جیهان داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرشەکانی لە کەرتی غەززە ڕابگرێت، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتەکە، تەنها ئەمڕۆ تەرمی 57 کەس دۆزراونەتەوە، ئەوەش نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانی زیاتر کردووە.


ژمارەکان وادەڵێن: ئەمڕۆ 57 تەرم دۆزراونەتەوە، دوێنێ پێنج شەممە 76 تەرم دۆزرانەوە
ژمارەی کوژراوەکان لە کەرتی غەززە گەیشتە 33 هەزار و 91 کوژراو
ژمارەی بریندارەکان بۆ 57هەزار و 750 کەس بەرزبووەوە
زیاتر لە هەزار کەس بێسەرووشوێنن لەناو دارووپەردووی باڵەخانەکاندا
زیاتر لە پێنج هەزار باڵەخانە بەتەواوەتی ڕووخاون


لێدوانی فەرمی: ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین چەک بەئیسرائیل نەفرۆشن و رێگری بە کشتنی هاووڵاتیانی بێتاوانی غەززە بکەن.


باگگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ە شەڕ لە کەرتی غەززە بەردەوامە، 600 سەربازی سوپای ئیسڕائیل کوژراون، تا ئێستا هیچ ئاگربەستێکی ڕاستەوخۆ نەکراوە، ئەنجوومەنی ئاسایش بەزۆرینەی دەنگ ئاگربەستی لە غەززە ڕاگەیاند، بەڵام شەڕ بەردەوامە و ڕۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: