70 ڕێکخراوی ئیسلامی داوا لە بەریتانیا و ئەمریکا دەکەن چەک بە ئیسڕائیل نەفرۆشن

شەیری بکە لە:
70 ڕێکخراوی ئیسلامی داوا لە بەریتانیا و ئەمریکا دەکەن چەک بە ئیسڕائیل نەفرۆشن

چەند سەربازێكی ئیسرائیلی- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


حکوومەتی ئەمریکا و بەریتانیا لە ژێر فشارێکی گەورەی ڕێکخراوە ئیسلامییەکاندان، 70 ڕێکخراو داوا دەکەن چیدیکە بەریتانیا و ئەمریکا چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن.


وێنە گەورەکە: کوشتنی هەشت کارمەندی ڕێکخراوی چێشتخانەی جیهانی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە  ڕەخنەی توندی هێناوەتە سەر ئەمریکا و بەریتانیا، فشارێکی زۆر لە هەردوو حکوومەت دەکرێت چی دیکە چەک بە ئیسڕائیل نەفرۆشن و هاوکارییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 70 ڕێکخراوی ئیسلامی کە لقیان لە ئەمریکا و بەریتانیا هەیە، داواکارییان پێشکەشی حکومەتی ئەمریکاو بەریتانیا کردووە هاوکارییەکان بۆ سوپای ئیسڕائیل ڕابگرن، ڕێگریش بکەن لە کوشتنی خەڵکی سڤیل.


لەلایەکی دیکەوە: زیاتر لە 600 پسپۆڕی یاسا لە بەریتانیا، داوایەکیان ئاڕاستەی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە، فرۆشتنی چەک بە ئیسڕائیل ڕابگرێت و بەشێک نەبن لە کۆمەڵکوژی غەززە.


باکگراوند: لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکان لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئەمریکا و بەریتانیا سێ پاکێجی هاوکاری سەربازییان پێشکەشی ئیسرائیل کردووە بە بەهای ملیاران دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: