عێراق: دەتوانین خۆمان چەک و زرێپۆش و درۆن دروست بکەین

شەیری بکە لە:
عێراق: دەتوانین خۆمان چەک و زرێپۆش و درۆن دروست بکەین

وێنەی درۆنێک- دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق

ئاڤا نیوز


عێراق هەوڵدەدات پێداویستییە سەرەتاییەكانی بۆ كەرەستەی سەربازی لە ناوخۆ پڕ بكاتەوە، هەنگاویش بۆ دروستكردنی چەکی سووک و مامناوەند دەنێت.


بۆچی گرنگە: پێشتر لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو، عێراق بۆ کڕینی چەک پشتی بە ڕووسیا دەبەست، بەڵام لە دوای 2003وە بە شێوەیەكی تەواوەتی پشتی بە ئەمەریكا بەستووە بۆ پڕچەككردنی هێزەکانی. ئەمە جیا لە هاوکاری وڵاتانی جیهانی وهەرێمی لە دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی عێراق لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.


لێدوانی فەرمی: "دەستەی پیشەسازیی سەربازی عێراق ئامادەیی بۆ دروستكردنی جۆرەها تەقەمەنی و درۆن ڕاگەیاندووە، پێشتریش چەک و زرێپۆش و درۆنی بە کوالێتی زۆر بەرزی جیهانی دروستكردووە، لە نزیکترین ماوەشدا یەکەم زرێپۆشی شەڕکەری گەورە تاقیکردنەوەی مەیدانی بۆ دەکرێت". ئەندازیار مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازی و سەربازیی عێراق لە دیدارێکدا ئەمەی بە ڕۆژنامەی سەباح گوتووە.


باكگراوند: دەستەی پیشەسازی سەربازی بەپێی یاسای ژمارە 25ی ساڵی 2019 دامەزراوە و پێکهاتە ناوەندییەکانی لە حەوت بەشی کارکردن پێکدێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ