ئیسرائیل: بەرپرسانی ئێران باش دەزانن سوپاكەمان ئامادەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: بەرپرسانی ئێران باش دەزانن سوپاكەمان ئامادەیە

بینای وێرانبووی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، یان سوپای ئێرانەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەیان.


وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆسەر باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا، هەڕەشەی تووندی  ئێران و گرووپە چەکدارەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئێران هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش دەڵێت ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەورە بەرپرسانی ئێران نەیان شاردووەتەوە، وەڵامی کەمەرشکێنیان دەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کرایە سەریان لە سووریا.


لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران: بەرپرسانی ئێران باش دەزانن چۆن وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە کرایە سەریان و دڵنیابن بەبێ سزا تێناپەڕێت.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دانیاڵ هاگاری، گوتەبێژی سووپای ئیسڕائیل: هەمیشە سوپاکەمان ئامادەبووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی گرووپەکان یان سوپای هەر وڵاتێکی دیکە، ئێران ئەو ڕاستییە دەزانێت کە وەڵامی کەمەرشکێنمان دەبێت.


باگگراوند: رۆژی دووشەممە، 01-04-2024، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا و فەرماندەیەکی سەربازی و چەند دیپلۆماتکارێکی ئێرانی کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: