ڕووسیا هەڕەشەی بەكارهێنانی بژاردەی سەربازی دژی سوێد دەكات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هەڕەشەی بەكارهێنانی بژاردەی سەربازی دژی سوێد دەكات

دوو سەربازی سوێدی لە دوورگەی گۆتلاند- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


ڕووسیا هۆشداری تووند بە سوێد دەدات لە دامەزراندنی بنکەی سەربازی ناتۆ لەسنوورەکانی، هەڕەشەی ئەوەش دەکات بژاردەی سەربازی لە دژی بەکاردەهێنێت.


وێنە گەورەکە: لەدوای بەئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕووسیا بە ئاشکرا هۆشداری سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ئەوروپا دەدات و نەیشاردووەتەوە کە بەتووندی بەرەنگاری هەوڵی دامەزراندنی هەر بنکەیەکی سەربازی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی دەوەستێتەوە.


ڕاگەیێندراوی فەرمی: مۆسکۆ سەبارەت بەئەگەری بەکارهێنانی دوورگەی گۆتلاند بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی ناتۆ پەیامی بۆ حکومەتی ستۆکهۆڵم ناردووە " ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان و ڕەنگە بژاردەی سەربازی دژی سوێد بەکار بهێنن".


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سوێد بەشێوەیەکی زارەکی ڕەزامەندی لە سەرکردنەوەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی لەدوورگەی گۆتلاند داوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورگەی گۆتلاند لە دەریای بەڵتیک بەشێکە لەسنووری جوگرافی سوێد، 90 کیلۆمەتر لەسنووری وشکانی وڵاتەکەوە دوورە، لە دوای بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ چەند جارێک هاوپەیمانێتیەکە داواکاری بۆکردنەوەی بنکەی سەربازی لە دوورگەکە پێشکەشی وڵاتەکە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: