ئۆكراینا هێرشێكی درۆنیی بەرفراوانی كردە سەر ڕووسیا

شەیری بکە لە:
ئۆكراینا هێرشێكی درۆنیی بەرفراوانی كردە سەر ڕووسیا

درۆنی ئۆكراینیی - AFP

ئاڤا نیوز


ڕووسیا تێکشکاندنی 53 درۆنی ئۆکراینای ڕاگەیاند کە ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی جیاوازی وڵاتەکەی کردووە، بەتایبەتیش ناوچەی ڕۆستۆڤ.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: لەشەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ هەینی، چەند هەوڵێکی ئۆکراینا تێکشکێنراوە کە هێرش بکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ڕووسیا لە ڕێگەی درۆنەوە، 53 درۆن تێکشکێنراون کە 44 یان بۆ سەر ئاسمانی ناوچەی ڕۆستۆڤ هەڵدراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئۆکراینا ماوەیەکە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر چەند شارێکی سنووریی ڕووسیا دەستپێکردووە، بەتایبەتیش هەرێمەکانی "بیلگۆرۆد ، بریانسک ، کۆرسک ، ڕۆستۆڤ".


باکگراوند: هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێی ناوەتە ساڵی دووەمیەوە، دەیان هەزار سەرباز و خەڵکی مەدەنی لە هەردوولا کوژراون و برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: