شەڕەکەی گوڵەخانە بەکوژرانی کەسێک و سێ بریندار کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
شەڕەکەی گوڵەخانە بەکوژرانی کەسێک و سێ بریندار کۆتایی هات

دیمەنێكی گوڵەخانە لەدوای گرژییەكەی ئەمشەو- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە ئەنجامی شەڕەکەی گوڵەخانە کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پەیامنێری ئاڤا نیوز دەڵێت "شەڕ کۆتایی هاتووە".


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگوندی گوڵەخانە لە شارەزوور جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان هێزێکی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات و عەبدوڵای برای ڕوویداوە کە بەمدواییە لەو حیزبە جیابووەوە.


چۆن ڕوویدا: دابان عەبدوڵای حاجی مەحموود خۆی و هێزێک چوونەتە پرسگەی سەرەکی گوڵەخانە ویستوویانە بچنەوە خانووەکەی خۆیان و دواتر دەمەقاڵە و پاشانیش شەڕ دروستبووە و چەکی قورس و ئاسایی تێدا بەکارهێنراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحموود دوو بریندار هەیە کە یەکێکیان کوڕی عەبدوڵای حاجی مەحموودە، هاوکات لە هێزەکەی محەممەدی حاجی مەحموود کوژراوێک بەناوی دابان عوسمان و بریندارێک هەیە.


لێدوانی فەرمی: بەگوتەی بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، تەرمی کوژراوەکە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.


لە لایەکی دیکەوە: فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو کەسەی بریندارە شۆفێری شێخ سەروەر ئەندامی سەرکردایەتی سۆسیال دیموکراتە لە باڵی عەبدوڵای حاجی مەحموود


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هێزێکی زۆری دژە تیرۆر و ئاسایش چوونەتە گوڵەخانە و شەڕەکە وەستاوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان