كۆبوونەوەیەكی پێشووی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سوودانی کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پرسی بودجە، مووچە، نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەو پرسانەن کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن، هەروەها جێبەجێ کردنی خاڵەکانی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە حکومەتی ئێستای عێراق لەسەر بوونیادنراوە و جێبەجێکردنی پشتگوێ خراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی دێت، لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و لێکتێگەیشتن لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە