دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەرجەم بانکەکانی  ئاگادارکردووەتەوە، کە ئامادەبن ڕۆژی شەممە مووچـەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابـەش دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی  ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاگادار کراینەوە، بۆ ئەوەی سەرجەم بانکەکان بەمەبەستی دەستکردن بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئامادەبن.


وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی لەبارەی مووچە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەتی عێراق دەستی بە ناردنی مووچەی مانگی سێ کرد.


بۆچی گرنگە: دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی، بڕیارە بە جۆرێک ئیتر بابەتی مووچە بە دوور بگیرێت لە هەموو ناکۆکیی و کۆت و بەندەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕۆژی 3-4-2024 ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.


زانیاریی زیاتر: زیادکردنی کاتی دەوامی بانکەکان یەکێکە لە فەرمانەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەرێوەبەری بانکەکان نێردراوە، بۆ ئەوەی پێش چەژن مووچە دابەش بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: