سەرۆک بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بەرامبەر کوردانی فەیلی جێبەجێ بکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بەرامبەر کوردانی فەیلی جێبەجێ بکات

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبوویان بکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند: "خوشک و برایانی كوردی فەیلی لەنێو دەوڵەتی عێراقدا ئازار و مەینەتی و دەربەدەری زۆریان چەشتووە؛ تەنیا تاوانیان پشتگیریكردنی شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد و كوردبوونیان بووە".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی بەپێویستی دەزانێت حكومەتی عێراق ئەركی خۆی جێبەجێ بکات بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و ناسنامە و قەربووكردنەوە و نەهێشتنی ئاسەواری جینۆسایدكردنیان .

 

باکگراوند: ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی تێپەڕێ؛ شاڵاوەکە لە چواری نیسانی ساڵی 1980ده‌ستپێكرد و 10 ساڵ بەردەوام بوو.

 
شەیری بکە لە: