دەستەی مافی مرۆڤ: ئەو کەسانە سزا دەدەین بۆ ‘لایک و کۆمێنت’ کەسانی بەخشراو بەکاربهێنن

شەیری بکە لە:
دەستەی مافی مرۆڤ: ئەو کەسانە سزا دەدەین بۆ ‘لایک و کۆمێنت’ کەسانی بەخشراو بەکاربهێنن

لۆگۆی دەستەی مافی مرۆڤ

ئاڤا نیوز

 

دەستەی مافی مرۆڤ نووسراوێکی فەرمی بۆ ڕێگری لە سووکایەتیکردن بە بەخشراون ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە و لەمەودوا بکەران سزا دەدرێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤیدیۆی کەسانی بەخشراو بڵاودەکرێنەوە کە بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت بەکاردەهێنرێن؛ خەڵک گاڵتەیان پێدەکات و ڕووبەڕووی کۆمێنتی نەشیاو دەبنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی دەستەی مافی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت: “لەڕێگەی نوسراوی فەرمییەوە داوامان لە داواکاری گشتی کردووە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرێتەبەر”.

 

ئەوەش بزانە: دوای نووسراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤ، داواکاری گشتی نووسراوێکی بۆ سەرجەم فەرمانگەی شارەکان ناردووە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر.

شەیری بکە لە: