لە بەلووچستان هێرش دەکرێتە سەر سوپای پاسداران

شەیری بکە لە:
لە بەلووچستان هێرش دەکرێتە سەر سوپای پاسداران

دیمەنێک لە هێرشەکەی بەلووچستان

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران گرووپێکی چەکدار هێرش دەکەنە سەر سوپای پاسداران و کوژراو و بریندار هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە شاری چا بەهاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە نزیک سنووری پاکستان، گرووپی "جەیش ئەلعەدل" کە گرووپێکی چەکداری سوننەی دژی حکومەتی ئێرانە، هێرشیان کردە سەر سوپای پاسداران.

زانیارییە سەرەتاییەکان: لە هێرشەکەدا کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران پشتڕاست کراوەتەوە.

 

چی لەبارەوە دەگوترێت:

بریكاری وەزارەتی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە ئێران: هێرشەكە "تیرۆرستی" بووە. 

 

سوپای پاسداران: گرووپێکی "چەكداری تیرۆریستی” سێ هێرشیان کردوونەتە سەر بارەگاکانمان.

ماندانا زنگنه، جێگری پارێزگاری سیستان و بەلووچستان: سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان لە ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا كوژراون.

نوێ دەکرێتەوە..

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ