دوو تەقینەوە لە دیمەشق ڕوویان دا

شەیری بکە لە:
دوو تەقینەوە لە دیمەشق ڕوویان دا

ئاڤا نیوز

لە دیمەشق دوو تەقینەوە ڕوویان دا و کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە ناوەڕاستی بازاڕدا لە ناوچەی شەعلانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دوو تەقینەوە ڕوویان دا.

زانیارییە سەرەتاییەکان: تاوەکو ئێستا کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە پشتڕاست کراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا دیارنییە تەقینەوەكان بەهۆی چییەوە بوون، بەپێی وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان گرفتی هاتووچۆ لە شوێنەکە دروست بووە.


باکگراوند: تەقینەوەکان لەکاتێکدان دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە 16 کەس کوژران، لەنێو کوژراوەکان فەرماندەیەکی باڵا و شەش ئەفسەری سوپای پاسداران هەبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: