داهێنانێکی نوێ پلاستیک لە کاتێکی کەمدا شی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
داهێنانێکی نوێ پلاستیک لە کاتێکی کەمدا شی دەکاتەوە

بەشێک لە ماددە پلاستیكیەكان- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


داهێنانێکی نوێ، پلاستیک لە کەمترین کاتتدا شی دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات تووشبوون بە شێرپەنجە کەم ببێتەوە.


وێنە گەورەکە: بڵاوبوونەوەی پلاستیک لە ژینگەدا یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئێستا ئەم داهێنانە نوێیە دەتوانێت بە ئاسانی پلاستیک شی بکاتەوە و لە ناو سروشتدا نەیهێڵێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا داهێنانێکی نوێیان کردووە، ئەم داهێنانە بە مایکرۆ پلاستیکی ناسراوە، لە توانایدا هەیە بە کاتێکی کەم ماددەی پلاستیکی شی بکاتەوە، ئەمەش گرنگییەکی گەورەی هەیە بۆ سرووشت و هاوکارە بۆ لەناوچوونی پلاستیک.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماددە پلاستییکییەکان لە سرووشتدا پێویستیان بە هەزار ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی شی ببنەوە و زیانەکانیان نەمێنێت، ئەم داهێنانە دەتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان