دیندار زێباری: بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە زیادبووندایە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەماوەی یەک ساڵدا دوو هەزار و 287 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون.


لێدوانی فەڕمی: دیندار زێباری، ڕێکخەری ژووری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕووی لە زیادبوون کردووە و کاری باشتر کراون بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.


ژمارەکان وادەڵێن: لە ساڵی2023 دا لە هەرێمی کوردستان سێ  هەزار و 278 کەس دەستگیرکراون و لە زینداندانن. کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوەدان ژمارەیان سێ هەزار و 290 کەسە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی دراوسێیە لەگەڵ ئێران و ئەو وڵاتەش  بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری تێدا زۆرە بەئاسانی ماددەی هۆشبەر دێتە هەرێمی کوردستان، کاری زۆر کراوە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.دیندار زێباری وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: