حەماس بۆ ئیسرائیل: پابەندین بە ئاگربەست

شەیری بکە لە:
حەماس بۆ ئیسرائیل: پابەندین بە ئاگربەست

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسرائیل بە "خۆدزینەوە" لە ئاگربەست تۆمەتبار دەکات، پابەندبوونی بزووتنەوەکەشی بە داواکارییەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی دووپاتکردەوە.


وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەوان بەتەواوەتی ئامادەن بۆ جیبەجێکردنی ئاگربەست بە مەرجێک ئیسرائیلیش بەتەواوەتی ئاگربەستەکە جێبەجێ بکات، کە بریتییە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە کەرتی غەززە.


لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند: ئامادەین ئاگربەست وەک خۆی جێبەجێبکەین، بەڵام ئیسرائیل”خۆی دەدزێتەوە” لە ئاگربەستەکە و نایەوێت بەتەواوەتی پابەندی خاڵەکانی ئاگربەستەکە ببێت.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە غەززە دەستبەسەرکراون، پێشنیازی نوێ دراوە بە حەماس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: