دیندار زێباری: لە ڕاپۆرتی ساڵانە گرنگی بە ئازادیی ڕۆژنامەوانی دراوە

شەیری بکە لە:
دیندار زێباری: لە ڕاپۆرتی ساڵانە گرنگی بە ئازادیی ڕۆژنامەوانی دراوە

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  

 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکەن و 27 تەوەری گرنگ سەبارەت بە مافی مرۆڤ پێشکەش دەکەن.


لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: دوو ساڵ بەسەر داڕشتنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ تێپەڕیوە و ڕاپۆرتی ئەمساڵ ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەی گرنگی زۆر پێدراوە بابەتی سەروەریی یاسا لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی دادوەریی، بابەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی و پەرەپێدان بەو پرۆسەیەیە لە هەرێمی کوردستان، پاراستنی مافەکانی ژنان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانە.


زانیاريی زیاتر: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیادبووندان، بۆیە داوا لە وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کراوە کە یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: