نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت: بەردەوامین لە نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت: بەردەوامین لە نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن

نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت، سەرچاوە: نووسینگەی سەرۆكایەتیی هەرێم

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایدەگەیێنن، بەردەامن لە هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هەڵبژاردن.


چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، تیشكیان خسته‌ سه‌ر تێبینیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و، دڵنیابوون له‌ به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ پرۆسەکەدا.


بۆچی گرنگە: پارتی وەک گەورەترین حیزبی هەرێمی کوردستان، تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن هەیە و ئامادە نییە بەشداری پرۆسەکە بکات، بۆیە پێناچێت مانگی شەشی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: