مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت

شەیری بکە لە:
مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت

ئاڤا نیوز

لەمەودوا مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراق دەکرێت و کەمترین مووچە دەبێتە 500 هەزار دینار، بۆ هاوتاکردنی لیستی مووچەش دەست بە ئامادەکاری کراوە.

وێنە گەورەکە: دوو ساڵ پێش ئێستا دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق کارکردنی بە یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا کار بە یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە وەک چۆن ئێستا حکومەتی عێراق پابەندبوونی بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە ڕاگەیاندووە، دەبێت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش پابەند بێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارەکە ناچارییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام چەند مانگێک دوادەکەوێت، بەهۆی ئەوەی پرۆسەی هاوتاکردنی لیستی مووچە بەلایەنی کەمەوە سێ مانگی دەوێت.

بۆچی گرنگە: بڕیارەکە نزیکەی 150 هەزار خانەنشین دەگرێتەوە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش حیساب دەکرێت.

ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتیی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بە وارسی خانەنشینانەوە 274 هەزارە:

- ئەوانەی مووچەیان 220 هەزارە کە ژمارەیان نزیکەی 80 هەزارە، دەبێتە 500 هەزار.

- ئەوانەی مووچەیان لە نێوان 500 هەزار بۆ ملیۆنێکە، نزیکەی 100 هەزار دینار زیاد دەبێت.

- ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک زیاترە نزیکەی 50 هەزار زیاد دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: