ڕێژەی هەڵئاوسان لە توركیا بە ڕێژەی نزیکەی 70% بەرزبووتەوە

شەیری بکە لە:
شەقامێکی ئیستەنبووڵ - وێنە: ڕۆیتەرز

شەقامێکی ئیستەنبووڵ - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ئاماری نوێی بانكی ناوەندیی توركیا بۆ مانگی ئادار، ڕێژەی هەڵئاوسان ساڵانە 68.50% و مانگانە بە ڕێژەی 3.16% زیادی كردووە.

 

چیرۆكی سەرەكی: دەستەی هەماهەنگیی ئابووریی توركیا كۆبوونەوەیەكی فەرمی کرد و ئاماری بانكی ناوەندیی توركیای ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ئامارە ڕێژەی هەڵئاوسان لە توركیا بۆ 68.5% بەرزبووەتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیمشێک وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا، لە "ئێكس" نووسیویەتی: "هەڵئاوسانی مانگانە لە ئاداردا بەگوێرەی پێشبینییەكانمان كەمی كردووە".

 

ژمارەكان وا دەڵێن: ڕێژەی هەڵئاوسان لەتوركیا لە مانگی یەک 6.70% و لە مانگی شوباتدا بە ڕێژەی 4.053% زیادی كردووە.

 

لەلایەكی دیكەوە: بەپێی داتاكانی گرووپی توێژینەوەی هەڵئاوسان (ENAG)، ڕێژەكە زیاترە لەو ئامارەی بانكی ناوەندیی توركیا ڕایگەیاندووە، ڕێژەی هەڵئاوسان لە مانگی ئاداردا بە ڕێژەی 5.68% زیادی كردووە،  هاوكات، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 124.63 % بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ