بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە بەسڕە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە بەسڕە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیێنرا

وێنەی ڕووداوەكە- ئاژانسی هەواڵی عێراقی

ئاڤا نیوز


ڕووداوێكی هاتووچۆ لە بەسڕە 17 قوربانی لێكەوتەوە، پارێزگای بەسڕە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە هاریسەی بەسرە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە 20 قوتابی دەدات و لە ئەنجامدا شەش قوتابی گیانیان لە دەستدا و 10 قوتابی دیکەش بریندار بوون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: شوفێری بارهەڵگرەكە دەستگیرکراوە كە بارهەڵگرێكی جۆری "بەراد"ی پێ بووە، لە 20 قوتابی داوە.


زیانەکان: بەهۆی ئەو ڕووداوەوە شەش قوتابی گیانیان لە دەستدا و 10 قوتابی دیكەش بریندار بوون.

 

لەلایەكی دیكەوە: بەهۆی ڕووداوەكەوە لیژنەی لێكۆڵینەوە لەلایەن حكومەتی عێراق پێكهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ