لە سۆران بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێن

شەیری بکە لە:
لە سۆران بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێن

دانانی بەردی بناغەی پرۆژە لە سۆران- وێنە: ئیدارەی سۆران

ئاڤا نیوز 


بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردی بناغەی دوو پرۆژە دانران، لە چەند ڕۆژی داهاتووش بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە سۆران دادەنرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە دووی نیسانی 2024،  لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران  بارزانی بەردی بناغەی  دروستکردنی پڕۆژەی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی کەورین دانراو تۆری ئاویشی بۆ دروستکرا.


لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژە گوندی کەورین دانرا، یەکێکیان  قیرکردنی شەقامێکی سەرەکی گوندەکە بوو بە گوژمەی 726 ملیۆن دینار و ئەوی دیکە دانانی تۆری ئاوبوو بۆ گوندەکە بە گوژمەی 245 ملیۆن دینار.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە لەم هەفتەیە بەردی بناغەی چەندین پرۆژەی دیکەی گرنگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابنرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: