هۆكاری گرانیی گۆشتی سوور ئاشكرا دەكرێت

شەیری بکە لە:
هۆكاری گرانیی گۆشتی سوور ئاشكرا دەكرێت

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کاڵاکان بەگشتی جێگیرن، تەنیا نرخی گۆشتی سوور نەبێت کە بەرز و نزم دەکات.


وێنە گەورەكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی بارزانی، بۆ ئەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هەرزان ببێت، داشكاندنی ٪50 بۆ ڕسووماتی هێنانی گۆشتی سوور كرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا داببەزێت.


لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەکانی چاودێری بازرگانیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەردەوام ئاگاداری بازاڕن، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالێتی کاڵاکان بەگشتی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێوەیەکی گشتی نرخی کاڵاکان جێگیرن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک لەکاتی خۆیدا و بەکارهێنانی لەلایەن هاونیشتیمانیان؛ تەنیا نرخی گۆشتی سوور نەبێت بەرزبووەتەوە و ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستاندا نرخی گۆشت لە نێوان 15 هەزار بۆ 22 هەزار دیناردایە.


زانیاریی زیاتر: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تورکیا بۆ هەر تۆنێک 145 هەزار دۆلاری خستووەتەسەر ئەو ئاژەڵانەی دەهێنرێنە نێو هەرێمی کوردستان،  ئێرانیش ترانزێتی ڕاگرتووە و ناهێڵێت ئاژەڵ لە وڵاتەکەیەوە بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: