تاقیكردنەوەی زمانی كوردی بۆ قوتابخانە ناحكومییەكان دەكرێت

شەیری بکە لە:
تاقیكردنەوەی زمانی كوردی بۆ قوتابخانە ناحكومییەكان دەكرێت

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بۆ زانینی ئاستی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکوومییەکاندا، سبەی تاقیکردنەوەی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی پۆلی شەش و هەشتی بنەڕەتی دەکرێت.


وێنە گەورەکە: دوو ساڵە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵسەنگاندن بۆ زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکوومییەکاندا دەکات، ساڵی پار بە کۆی گشتی ڕێژەی دەرچوون ٪87 بووە و ئەمساڵیش بۆ دیاریکردنی ئاستی قوتابییەکان تاقیکردنەوەکان دەکرێن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: لە پاش هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان ئەگەر ئاستی قوتابییەکان لە هەر قوتابخانەیەک باش نەبێت، رێنمایی نوێیان پێشکەشدەکرێت و هەرقوتابخانەیەکیش ئاستی باش بێت پێزانینی ئاڕاستەدەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی خوێندنی (2022-2023)، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بۆ خزمەتی زمانی دایک (زمانی کوردی) هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ قوتابیانی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە ناحکومییەکان ( سیستمی خوێندنی وەزارەت/ سیستمی ئینتەرناشناڵ/بیانی) ، پاشان ((بەڕێوەبەرایەتی هەڵسەنگاندن )) شیکاری ووردی داتاکانی کرد، بە کۆی گشتیی وەک تێکڕا ساڵی پار ئاست و نمرەی دەرچوون گەیشتە ٪87.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: