مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردن كۆبووەوە

شەیری بکە لە:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردن كۆبووەوە

لۆگۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

 ئاڤا نیوز


مەکتەبی سیاسیی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە و ڕایگەیاند " لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندایە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی کۆبوووە و تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و مەبدەئی یەکێتیی کردەوە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندایە لەوادەی دیاریکراوی خۆی لە ( 10-6- 2024).


زانیاریی زیاتر: "کۆبوونەوە دووپاتیشی کردەوە نوێکردنەوەی دامەزراوە دەستورییەکانی وەک پەرلەمان و حکومەتی هەرێم هەر لە رێی دەنگدانی گشتییەوە دەبێت و رەوایی نوێنەرایەتی گەلەکەشمان بۆ  داکۆکی ماف و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیش هەر بەو شێوەیە دابین دەبێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو پێشنیاز بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەن، کە یەکێکیان ئەوەیە بۆ چوار مانگ دوا بخرێت و لە مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت، دووەمیشیان ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.


وێنە گەورەكە: 18ی ئاداری ئەمساڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و ناڕەزایی لە شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ