نوێترین پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

سەرۆک بارزانی و هەریەک لە كونسوڵی گشتی هۆڵەندا و ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی دووپاتی دەکاتەوە " پارتی پشتگیریی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات بەبێ هیچ دەستوەردانێک و داڕشتنێکی پێشوەختە".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە یاکۆ بێریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له‌ هه‌ولێر کرد، هەردوو کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاتەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە ڕاگەیاند.


لێدوانی فەرمی: لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە پارتی دامەزرێنەری شەرعیەت و هەڵبژاردنە لە کوردستان، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام بە ئاشکرا پەنا بۆ دەستی دەرەکی و دادگەی فیدڕاڵی بردرا بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دروست بکرێت. بێبەشکردنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە هەڵبژاردن وا دەکات هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان نەکات. 


زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی بە پێویستی زانی هەموو ئەو کەموکوڕیيە تەکنیکی و پێشێلکارییە دەستووری و یاسایيانەی هەڵبژاردن چارەسەر بکرێت، بە شێوەیەک لە خزمەتی دیموکراسی و شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمدا بێت.


وێنە گەورەکە: 18 ی ئاداری ئەمساڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ناڕەزایی لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: