دادگەی فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 2 نیسان
باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات، دادگەی فیدراڵی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: باسم خەشان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سکاڵای لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکردووە، داوا دەکات کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بهێنێت و ئەمریکا قەرەبووی ئەو ناوچانە بکاتەوە کە لەدوای جێهێشتنیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2009 زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ بایدن لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ببێتە گەڕی چوارەمی دانیشتنی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی نێوانیان.
لێدوانی فەرمی: "بەرپرسانی باڵای عێراق لەگەڵ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نین، چونکە بە نەمانی ئەمریکا لە عێراق مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە، جگە لەوەی کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر ئابووری عێراق و ئابوورییەکەی دادەڕمێت."
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئنستیوتی توێژینەوەی ئەمریکی_کوردی وای بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق ساڵی 2008 واژۆکراوەو بەپێی ڕێککەوتننامەکە ساڵی 2009 هێزەکانی ئەمریکا لە شار و شارۆچکەکان دەکشێنەوە، بەڵام لە ساڵی 2014 دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق، جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە وڵاتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنەکان دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان دەستگیرکراوی "گرووپی قوربان" لە گرتووخانەکانی واست هەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان دەستگیرکراوی "گرووپی قوربان" لە گرتووخانەکانی واست هەن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس بە پاسپۆرتی "ساختە"ی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: ئیسرائیل بە بیانووی لاواز هەڕەشە لە عێراق دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشە جددییەکانی ئیسرائیل، سێ ڕۆژە لە عێراقەوە هیچ هێرشێک نەکراوە