حیزبوڵڵای لوبنان: کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیلمان کردووەتە ئامانج

شەیری بکە لە:
بۆردوومانکردنی گوندێکی لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەلایەن حیزبوڵڵاوە - وێنە: AFP

بۆردوومانکردنی گوندێکی لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەلایەن حیزبوڵڵاوە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلیان بە مووشەک بۆردوومان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: شەڕی ئیسرائیل و حەماس نزیک دەبێتەوە لە 200 ڕۆژ، لە کاتی دەستپێکردنی ئەو جەنگە و تاوەکو ئێستاش ئاڵۆزییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیلیش سەری هەڵداوەتەوە و ڕۆژانە بۆردوومانی پێگەکانی یەکتر دەکەن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چەکدارانی "مقاومەی ئیسلامی" کاتژمێر 05:45ـی بەیانیی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەی مالیکیە لەسەر سنووری لوبنان و فەڵەستین بە مووشەک بۆردوومان کردووە و ئامانجەکەیان بە ڕاستەوخۆ پێکاوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حیزبوڵڵا بۆ پشتگیری لە گەلی فەڵەستین و غەززە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، وەک وەڵامدانەوەش ئیسرائیل دەیان هێرشی کردووەتە سەر سەرکردە و پێگەکانیان لە لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ