کێشەی ئاوی گەڕەکەکانی سلێمانی و دەورووبەری چارەسەر دەبێت

شەیری بکە لە:
بەنداوی دووکان - وێنە: ئانادۆڵۆ

بەنداوی دووکان - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، ئاوەکەی دووکان پاک بووەتەوە و دابەشکردنی ئاو بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دووکان بە سووتەمەنی، بەشێک لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو وەستێنران، بەهۆیەوە گەڕەکەکانی سلێمانی، قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری چەند ڕۆژێک بێ ئاو بوون، بەشێکیان چارەسەر بوون، ئێستا گەڕەکەکانی چوارچرا، کانی گۆمە، خەلیفاوا و چەند گەرەکێکی دیکە ماون و شەش ڕۆژە ئاویان پێنەگەیشتووە.

 

لێدوانی فەرمی: "دوو ڕۆژە بەردانەوەی ئاوی چەند گەڕەکێکی سلێمانی، قەزا و ناحییەکان دەستیپێکردووەتەوە و ئەو گەڕەکانەی ماون ئەمڕۆ ئاوی خاوێنیان پێدەگات."
بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت.

 

باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 28-03-2024 بەهۆی پێکدادانی دوو تانکەرى سووتەمەنى  لە نزیک دەریاچەی دووکان کە نەوتى ڕەشیان هەڵگرتبوو، بەهۆیەوە پاشماوەى سووتەمەنى ئەو دوو تانکەرە تێکەڵ بە ئاوى دووکان بوو.

شەیری بکە لە: