گوتەبێژی پارتی: لەسەر هەڵوێستی خۆمان پێداگرین و دەستێوەردان قبوڵ ناكەین

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی پارتی: لەسەر هەڵوێستی خۆمان پێداگرین و دەستێوەردان قبوڵ ناكەین

لۆگۆی پارتی و بینای پەرلەمانی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردنیان بە هەمان مەرج و ڕێوشوێن کردبێت، دەشڵێت "بە پێویستی دەزانین هەموو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكان چارەسەر بكرێن."


وێنە گەورەکە: پارتی لیستی بەربژێرانی پێشکشەشی کۆمیسیۆن نەکرد،  بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.


لێدوانی فەرمی: "پارتی بە پێویستی دەزانێت هەموو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن و ڕاست بكرێنەوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دەستووری بەڕێوەبچێت و سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەستکاری نەکرێن." مەحمود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وادەڵێت.


زانیاریی زیاتر: دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک لەگەڵ پارتی باس کراوە، پارتی هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردنێکی دەستووری و بێگەردە، ئەگەر هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تریش دوابخرێت دەبێ ئەو ڕاستكردنەوە دەستووری و یاسایی و تەکنیکیانە جێبەجێبکرێن.


لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازی لە یان برایێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا "بە ئاشکرا پەنا بۆ دەستی دەرەکی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دروست بکرێت."
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: