ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات وەڵامی ڕژدیان هەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات وەڵامی ڕژدیان هەبێت

دیمەنێک دوای بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەکە

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆردوومانی ئەمڕۆی ئیسرائیل لە دیمەشق بە پێشێلکردنی هەموو پابەندبوون و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ناودەبات و دەڵێت "ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی کاردانەوەی ئەو هێرشەی لە ئەستۆیە."


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکرد و محەممەد ڕەزا زاهیدی یەکێک لە سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و حەوت ڕاوێژکار و دیپلۆماتكاری ئێرانی کوژران.


لێدوانی فەرمی: "نەتانیاهۆ بەهۆی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە غەززە و نەگەیشتن بە ئامانجەکانی، هاوسەنگی دەروونی لەدەستداوە." حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران وایگوت.


زانیاریی زیاتر: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لەسەر ئەو بۆردوومانە هەڵوێستی ڕژدیان هەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد ڕەزا، بەرپرسی دۆسیەی سووریا و لوبنان بوو لە فەیلەقی قودس و بە کەسێکی نزیکی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، هاوکات لەنێو لیستی سزادراوانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بوو.
 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان