سەرۆک بارزانی: پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە

سەرۆك بارزانی و كونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان- وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک  بارزانی ڕایگەیاند  پارتی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بە بێ دەستێوەردان و دیزاینی پێشوەختە بەڕێوەبچێت".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە سەڵاحەددین سەرۆک  بارزانی پێشوازی لە یان برایێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ هاوکاریکردنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسیيەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ.


لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە "دوو ساڵە پارتی هەموو هەوڵێکی دا کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کرا، بە ئاشکرا پەنا بۆ دەستی دەرەکی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دروست بکرێت. پارتی لەگەڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بە بێ دەستێوەردان و دیزاینی پێشوەختە بەڕێوەبچێت. هەڵوێستیشی لەبەر ئەوە بووە کە پیلانی دەستبەسەردارتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان سەرنەگرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  سەرۆک بارزانی  داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکار بێت بۆ چاودێری و گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕاستەقینە کە لە خزمەت شەرعیەت و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ