بەربژێرێكی دەم پارتی: سەرەڕای نیگەرانییەكان خۆمان بە براوە دەزانین

شەیری بکە لە:
بەربژێرێكی دەم پارتی: سەرەڕای نیگەرانییەكان خۆمان بە براوە دەزانین

لۆگۆی دەم پارتی

ئاڤا نیوز


دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا 10 شارەوانی گەورە و 82 شارەوانی دیکەی بەدەستهێناوە، بەرپرسێکی ئەو پارتە دەڵێت " سەرەڕای نیگەرانیەکانیان لە پڕۆسەی دەنگدان ڕازین".


وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەم پارتی وەک یەکەمین پارتی کوردی توانی زۆرترین دەنگەکانی کورد لە باکووری کوردستان وتورکیا بەدەستبهێنێت.


لێدوانی فەرمی: حەسەن ئۆزگونەش، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا و بەربژێری دەم پارتی بۆ سەرۆکی شارەوانی شاری ئیزگەشیر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" سەرەڕای ئەوەی تێبینیمان هەبوو لەسەر هەڵبژاردنەکان، توانیمان دەنگێکی باش بەدەستبهێنین، بەسەر کاندیدەکانی دیکەدا سەربکەوین".


زانیاریی زیاتر: لە باکووری کوردستان توانیومانە 10 شارەوانی گەورە و 82 شارەوانی دیکە بەدەستبهێنین، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەنجامی 99.82% ی دەنگە جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، جەهەپە یەکەم و ئاک پارتی دووەمە، لە باکووری کوردستانیش دەم پارتی پێشەنگە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان