ڕووسیا بە مووشەکێکی نوێ کیێڤ بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا بە مووشەکێکی نوێ کیێڤ بۆردوومان دەکات

تەقینەوەی مووشەکێکی ڕووسیا لە ئاسمانی کیێڤ، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا دیجیتاڵ

لە سەرتای ئەمساڵەوە ڕووسیا پێنج مووشەکی جۆری 'زیرکۆن'ی لە بۆردومانکردنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینادا بەکارهێناون.

بۆچی گرنە: بەهۆی ئەم مووشەکانە ڕووسیا زیاتر دەتوانێت بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرینا ببەزێنێت. 

لێدوانی فەرمی:  بەڕێوەبەرایەتیی سەربازیی کیێڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕووسیا 180  هێرشی مووشەکی و درۆنی کردوونەتە سەر کیێڤ، لەنێویشیاندا 5 مووشەکی زیرکۆنی بەکارهێناون. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکی زیرکۆن بەشێکە لە نەوەی نوێی سیستەمی سەربازیی ڕووسیا کە هێشتا تەواوی سیستەمەکە ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەمەش بزانە: خێرایی مووشەکی زیرکۆن 9 هێندەی خێرایی دەنگە، دەتوانێت هەزار کیلۆمەتر ببڕێت و بە مووشەکێکی ستراتیژی دادەنرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: