ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ و ئامەد

شەیری بکە لە:
ئافرەتێکی بەتەمەن لەسەر سندووقی دەنگدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئافرەتێکی بەتەمەن لەسەر سندووقی دەنگدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئاڤا نیوز

 

دەنگی سێ پارێزگا لە توركیا و باكووری كوردستان گرنگییەكی گەورەیان لە هەڵبژاردنەكانی توركیا هەیە، ئەوانیش ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ و ئامەدن لە باكووری كوردستان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ، ئاک پارتی و جەهەپە لە كێبڕكێیەكی توونددا بوون، بەپێی ئەنجامی 82.59%ـی دەنگە جیاكراوەكانی هەڵبژاردن جەهەپە توانی بەسەر ئاک پارتیدا سەربكەوێت لەو دوو شارە  و دەم پارتی و ئاک پارتیش لە ئامەد لە كێبڕكێی توونددابوون، دەم پارتی توانی شارەوانی ئامەد بەدەستبهێنێت. 

 

ژمارەكان وادەڵێن:
بەپێی ڕێژەی 99.82%ـی دەنگەكان لە ئەنقەرە دەنگەكان بەمشێوەیەیە
جەهەپە: 60.35%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئاك پارتی: 31.69%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
دەم پارتی: 0.80%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئی پارتی: 0.90%ـی دەنگەگەكانی بەدەستهێناوە 


بەپێی ڕێژەی 99.82%ـی دەنگەكان لە ئیستەنبووڵ دەنگەكان بەمشێوەیەیە

جەهەپە: 51.59%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئاك پارتی: 39.59%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
دەم پارتی: 2.12%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئی پارتی: 0.63%ـی دەنگەگەكانی بەدەستهێناوە 

 

بەپێی ڕێژەی 99.82%ـی دەنگەكان لە ئامەد دەنگەكان بەمشێوەیەیە
دەم پارتی: 64.07%ـی د ەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئاك پارتی: 16.85%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
جەهەپە: 3.50%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
ئی پارتی: 0.43%ـی دەنگەگەكانی بەدەستهێناوە

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: