فەرەنسا داوا لە چین دەکات پەیامێکی ڕوون بداتە ڕووسیا

شەیری بکە لە:
فەرەنسا داوا لە چین دەکات پەیامێکی ڕوون بداتە ڕووسیا

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی یانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین و ستێفان سێژۆرن، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سەرچاوە: AFP

ئاڤا دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و چین لە پەکینی پایتەختی چین بەڕێوەچوو. فەرەنسا داوای لە چین کرد "پەیامێکی زۆر ڕوون" بۆ ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا بنێرێت.

وێنە گەورەکە: چین بە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ڕووسیا دادەنرێت و فەرەنسا دەیەوێت لەڕێگەی چینەوە گوشار لە سەر ڕووسیا دابنێت تا کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: ستێفان سێژۆرن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند "چاوەڕێی ئەوە دەکەین چین پەیامێکی زۆر ڕوون بۆ ڕووسیا بنێرێت".

 

بابەتی ستراتیژی: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باوەڕی وایە هیچ ئاشتییەکی بەردەوام بەدینایەت ئەگەر لەگەڵ ئۆکراینییەکاندا گفتوگۆی لەسەر نەکرابێت. هیچ ئاسایشێکیش بۆ ئەوروپییەکان دەستەبەر نابێت ئەگەر ئاشتییەک بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی نەیەتە ئاراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، چین و فەرەنسا هەوڵیان داوە پەیوەندییەکانی نێوانیان بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی بەهێزتر بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: