لە هێرشێکی درۆنیدا لە کفری کەسایەتییەکی تورکمان کوژرا

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی درۆنیدا لە کفری کەسایەتییەکی تورکمان کوژرا

حوسێن عەلووش. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە هێرشێکی درۆنیدا لە قەزای کفری کەسایەتیی تورکمان و سەرۆکی عەشیرەتی بەیات کوژرا.

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک بازاڕی قەزای کفری بە درۆن هێرش کرایە سەر دیوەخانی عەشیرەتی بەیات و بەهۆیەوە سەرۆکی عەشیرەتەکە کوژرا.

لێدوانی فەرمی: ساهر عەلی، قایمقامی کفری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، حوسێن عەلووش، سەرۆکی عەشیرەتی بەیات لە دیوەخانەکەی لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی تورکمانی عێراقی وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە پشتڕاستی کردەوە: "هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە و دیوەخانی عەشیرەتی بەیاتی کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە بەیات شێخ حوسێن گیانی لەدەست داوە."

زانیاریی زیاتر: حوسێن عەلووش ئامۆزای سەرۆکی بەرەی تورکمانییە لە قەزای کفری. لە هێرشەکەدا تەنیا ئەو کوژراوە و هیچ کوژراو و برینداری دیکەی لێنکەوتووە، تەنیا زیانی ماددی بە چەند دووکانێکی نزیک دیوەخانەکە گەیشتووە.

هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەلار زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: