هەڵبژاردن لە ژمارەیەک بنکە لە باکووری کوردستان و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردن لە ژمارەیەک بنکە لە باکووری کوردستان و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە

دیمەنێک لە پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز


لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە باکووری کوردستان و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و کوژرا و و برینداریش هەیە، سەرکردەکانیش داوا لە دەنگدەران دەکەن بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە تووندوتیژی بەشداری لە  پرۆسەکەدا بکەن.

وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە لە 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕووی زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەردا کراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆر لە بەرپرس و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان دوای کاتژمێر نۆ چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە ژمارەیەک بنکەش گژی و ئاڵۆزی دروست بووە.

لێدوانە فەرمییەکان:

- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی: وای بۆ دەچم ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی گەل تەواو بێت و دوای ئەم هەڵبژاردنە سەردەمێکی نوێ دێتە ئاراوە.

- ئەحمەد یەنار سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووینەداوە پێویست بەوە بکات چارەسەری بکەین.


- تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی: گەل بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.


- ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە: داوا  لە دەنگدەران دەکەم لە بەکارهێنانی چەک دوور بکەونەوە.

- ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە بۆ گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ تورکیا.

عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا: بە یەک دەنگ زۆر شت دەگۆڕێت، ئیرادەی گەل لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوێت.

- ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانیی ماردین: هەوڵی ساختەکاری دەدرێت.

چی ڕووی دا؟ لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئامەد شەڕ درووست بوو، کەسێک گیانی لەدەست دا و 12 ی دیکەش بریندار بوون.


- لە شاری ئورفای باکووری کوردستان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی و تەقەکردن لەنێو بنکەیەکی دەنگدان، پرۆسەی دەنگدان بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.


- لە شرناخی باکووری کوردستان لە یەکێک لە بنکەکان گرژی دروست بوو.

- لە ئەنقەرە لایەنگرانی دەم پارتی کە گەورەترین پارتی کوردییە، بە بیانووی ساختەکارییەوە گرژی و ئاڵۆزییان دروست کردووە.

-
لە قەزای ئەیوبیەی شانلیورفا لە کاتی دەنگدان شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و چەند کەسێك بریندار بوون.

خاڵە ئەرێنییەکان: هەموو لایەنەکان داوا لە جەماوەرەکانیان دەکەن بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە گرژی و بەکارهێنانی چەک بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ساختەکاری.

باکگراوند: لە  هەڵبژاردنی ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی 81 پارێزگا، 973 قەزا، 390 شارۆچکە و بەگشتی 50 هەزار و 336 سەرۆکی شارەوانی هەڵدەبژێردرێن، دواتر ئەوان ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا دیاری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: