کۆمیسیۆن 10 کاتژمێر وەرگرتنی لیستی بەربژێران درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن 10 کاتژمێر وەرگرتنی لیستی بەربژێران درێژ دەکاتەوە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 10 کاتژمێر وەرگرتنی لیستی بەربژێرانی قەوارە سیاسییەکان درێژ دەکاتەوە و تاوەکو 12ی شەو بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی گوت، "تا 12ی شەو لایەنەکان دەتوانن لیستی بەربژێرانیان پێشکەشی کۆمیسیۆن بکەن."

 

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی مەرج و تێبینییەکانی پارتی و درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران کۆببنەوە.

بۆچی گرنگە: بەهۆی هەبوونی مەرج و تێبینی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی بەربژێرانی پێشکەش نەکردووە و  جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردن "بە  بە دەستوەردانی نایاسایی و ئەجێندای دەرەکی و  بێ بەشداریکردنی پێكهاتەكان ناكرێت". هەروەها چەند لیستێکی دیکەش ناوی بەربژێرانیان پێشکەش نەکردووە.

شەیری بکە لە: